ته‌رمی مامۆستایه‌كی وانه‌بێژ له‌سنوری قه‌زای كۆیه دۆزرایه‌وه، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیش بۆ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، كامه‌ران عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری تەندروستی كۆیه رایگه‌یاند، " ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی وریا عومه‌ر كه له‌دایكبوی ساڵی ١٩٨٥ه له گوندی "هه‌واوان" كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای كلكه‌سماق گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆیه".
وتیشی، "ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه هیچ ئاسه‌وارێكی توندوتیژی و لێدان به‌جه‌سته‌یه‌وه دیار نیه، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی نه‌زانراوه و له‌ئێستاشدا له پزیشكی دادیه بۆئه‌وه‌ی توێكاری بۆ ئه‌نجامبدرێت و هۆكاره‌كه‌ی بخرێته‌ڕوو".
وریا عومه‌ر پیشه‌ی مامۆستای وانه‌بێژه، ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆیان له گوندی هه‌واوان دۆزراوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش له شوێنی روداوه‌كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردۆته‌وه و به‌دواداچونیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.