ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی بێکنباوەر لە تەمەنی 78 ساڵی کۆچی دوایی کرد

ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی فرانز بێکنباوەر لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، خێزانەکەی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ڕاگەیاند.

 ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی "کایزەر" فرانز بێکنباوەر، پاڵەوانی جیهان وەک یاریزان لە ساڵی 1974 و وەک ڕاهێنەر لە ساڵی 1990، ڕۆژی یەکشەممە (7ی 1ی 2024) کۆچی دوایی کرد، بەپێی ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە  ڕایگەیاند.

 بێکنباوەر (78 ساڵ)، کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا لە ساڵانی حەفتاکان و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە نێوان ساڵانی 1984 بۆ 1990، هەروەها ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشن لە ساڵانی نەوەدەکاندا، لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە ژیانی گشتی کشایەوە.

 بیکنباوەر بە کورتی

 ناو: فرانز بێکنباوەر

 - لە 11ی ئەیلولی 1945 لە شاری میونشن (ئەڵمانیا) لەدایک بووە

 - لە 7ی مانگی یەکی 2024 لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە

 - درێژی: 1.81 م

 - کاتێک یاریزان بوو لە پۆستی بەرگری یاری دەکرد.

 - بەرگری لە ڕەنگەکانی بایرن میونشن (1964-1977)، نیویۆرک کۆسمۆس (1977-1980 و 1983)، هامبۆرگ (1980-1982) کردووە.

 - وەک یاریزانێک بەشداری لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوا کردووە بۆ بردنەوەی مۆندیالی 1974، دوای ئەوەی لە ساڵی 1966 پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

 - وەک یاریزانێک بەشداری کردووە لە سەرکەوتنی وڵاتەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ساڵی 1972

 سەرکردایەتی تیپەکەی بایرن میونشنی کرد و لە ساڵانی 1974 و 1975 و 198
78 جامی یانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا.

 - سەرکردایەتی تیپەکەی بایرن میونشنی کرد و لە ساڵی 1976 جامی نێوان کیشوەرەکان بەدەستبهێنێت.

 - لە ساڵانی 1969 و 1972 و 1973-1974 لەگەڵ یانەی بایرن میونشن نازناوی پاڵەوانێتی ئەڵمانیای ڕۆژئاوای بەدەستهێناوە، دواتر لە ساڵی 1982 لەگەڵ یانەی هامبۆرگ.

 - چوار جار جامی ئەڵمانیای ڕۆژئاوای لەگەڵ بایرن میونشن لە ساڵانی 1966 و 1967 و 1969 و 1971 بەدەستهێناوە.

 سەرکردایەتی تیپە ئەمریکییەکەی خۆی بەناوی نیویۆرک کۆسمۆس کرد و سێ جار لە ساڵانی 1977 و 1978 و 1980پاڵەوانێتی ئەمریکای بەدەستهێنا.

 - دووجار خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەوروپای بەدەستهێناوە، لە ساڵانی 1972 و 1976

 - لە ساڵانی 1966، 1968، 1974، 1976 خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.

 لە نێوان ساڵانی 1965 بۆ 1977 103 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە، لەنێویاندا 50یاری کاپتن بووە، لەو ماوەیەدا 14 گۆڵی تۆمارکردووە.

 لە مانگی ئەیلولی ساڵی 1948 تا مانگی تەمموزی 1990 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا بووە، لەوێ سەرکردایەتی دەکات بۆ بردنەوەی مۆندیال لە جامی جیهانی ئیتاڵیا لە ساڵی 1990 و بۆ یاری کۆتایی مۆندیال لە ساڵی1986، دواتر ڕۆیشت بۆ ڕاهێنەرایەتی مارسیلیا لە فەرەنسا و بایرن میونشن، کە دواتر بوو بە سەرۆکی ئەو یانەیە.


PM:08:20:08/01/2024