پزیشكێکی پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان لەبارەی ئه‌نجامدانی باژه‌ڵه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گریانی منداڵی تازه له دایكبوو هۆشداری بە دایکان و باوکان ده‌دات و دەڵێت" باژەڵە ژیانی چەندین منداڵی ئەم وڵاتەی کۆتایی پێهێناوە".
دکتۆر پشدەر عەبدوڵا پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی کانوونی دووەم لە هۆشدارییەکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، تێیدا هاتووە" باژه‌ڵه نه‌ك دروست نیه به‌ڵكو ژیانی چه‌ندین منداڵی ئه‌م وڵاته‌ی كۆتایی پێهێناوه، به‌داخه‌وه سكی ئه‌و منداڵه به موس ئه‌بڕدرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵه‌كه حاڵه‌تێكی ئاسایی هه‌یه كه پێی ئه‌وترێت غازاتی منداڵ".
راشیگه‌یاندووە" كرداری باژه‌ڵه هه‌ندێكجار ئیلتیهابی زۆری خوێن دروستده‌كات كه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی زۆر گرانه و له‌وانه‌یه به مردنی منداڵه‌كه كۆتایی پێبێت، نازانم چۆن ویژدانتان ڕێگه‌تان پێ ده‌دات كه ئه‌و هه‌موو ئازار و مه‌ترسیه بده‌نه منداڵه‌كه‌تان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه به‌هۆی حاڵه‌تێكی ئاسایی خه‌وتان لێ تێك ده‌دات، له كاتێكدا له سلێمانی چه‌ندین منداڵ به ئازارێكی زۆره‌وه و به‌هۆی باژه‌ڵه‌وه مردون".
دکتۆر پشدەر دەربارەی بوونی غازاتی منداڵ و نیشانەکانی دەڵێت" غازاتی منداڵ گریانە بۆ زیاتر لە سێ کاتژمێر لە رۆژێکدا و زیاتر لە سێ رۆژ لە هەفتەیەکدا و بۆ ماوەی زیاتر لە سێ هەفتە، نزیکەی (٢٥%)ی منداڵ تووشی ئەم غازات و گریانە دەبێت، لە تەمەنی شەش بۆ هەشت هەفتە بڕی ئەو گریان و غازاتە دەگاتە لووتکە".
هەروەها پشدەر عەبدوڵا ئاماژە بە هۆکاری دروستبوونی غازاتی منداڵ دەکات کە بریتین لە:
باش پێنەگەیشتنی سیستەمی مێشک و دەمار.
هەستیاری زۆر بۆ دەست لێدان و دەنگە دەنگ ئەگەر هەیبێت.
ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان ئەخۆن لەوانەیە هەندێک خواردن کە دایکی ئەیخوات هۆکار بێت بۆ زیاد بوونی غازات.
4-ئەو منداڵانەی کە شیری قووت‌و دەخۆن لەوانەیە هەندێ پڕۆتینی ناو شیرەکەیان پێ نەکەوێت.
زۆر شیر خواردن یان خێرا شیر خواردن.
ئەو دایکانەی کە جگەرە لە کاتی سکپڕیەکە دەکێشن رێژەی غازات لە منداڵەکانیاندا دوو ئەوەندە زیاد ئەکات.
ئەگەر دوای شیر خواردنەکە نۆشی نەکات واتە نەیخەیتە سەرشانت بۆ نۆشکردن.
منداڵێک کە کێشی کەم بێت لەکاتی لە دایکبووندا.
ئەگەر منداڵەکە برسی بێت.
ئەگەر منداڵەکە ترشیەتی گەدەی بگەڕێتەوە سورێنچکی
چۆن بتوانین غازاتەکە کەمبکەینەوە؟
پێویستە منداڵەکە زۆر لە باوەش بگریت تەنانەت ئەوکاتانەی کە نەشگریەت.
دەتوانی بتڵێک ئاوی گەرم یان مەمە شوشە ئاوی گەرمی تێدا بێت( بەمەرجێک زۆر گەرم نەبێت زیان بە منداڵەکە بگەیەنێت)، لەسەر سکی منداڵەکە دابنێ.
دایکی شیردەر هەوڵ بدە منداڵەکەت لایەکی سنگت بەتاڵ بکاتەوە ئینجا بیبەیتە سەر لایەکەی دیکە
هەوڵ بدە دەست بەسەر سکی منداڵەکەتدا بهێنیت لە شێوەی میلی کاتژمێر.
ئەو منداڵانەی کە شیری قووت‌و ئەخۆن باشترە جۆری شیرەکە بگۆڕن نەوەک هەستیاری هەبێت بە پڕۆتینی ئەو شیرە.
زوو زوو منداڵەکەت بخەرە سەر شانت.
ئەتوانیت منداڵەکەت لەسەر سکی بیخەیتە سەر قاچەکانت و جووڵە بە قاچەکانت بکەیت بۆ ئەوەی ماساج بە سکی بکرێت.
زۆر جار منداڵ کاتێک دەیخەیتە ناو ئۆتۆمبێل و لەکاتی رۆیشتنی سەیارە منداڵەکە بێ دەنگ ئەبێت، بۆیە دایک و باوک سوودی زۆر لە سەیارە دەبینن.