ببینن هاندەرانی زاخۆ چییان لە یاریزانانی شورتە کردووە

ئیدارەی یانەی شورتەی عێراقی، ئێوارەی رۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ وەڵامی بانگەوازەکانیان داوەتەوە بۆ دەستەبەرکردنی دەرچوونی یاریزانانی تیپی باسکە لە هۆڵی یانەی زاخۆ لە پارێزگای دهوک، ئەمەش دوای ئەوە هات کە یاریزانەکان لەلایەن هاندەرانەوە هێرشیان کرایە سەر لە تیپی بەرامبەر، کە لەوێ گەمارۆدران و لێیاندراوە.


 ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە، تەحسین ئەلیاسیری دووپاتیکردەوە کە یاریزانەکان لە ئێستادا لە شوێنێکی سەلامەتدان و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بگەڕێنەوە بەغدا.

 ئەلیاسیری ڕوونیکردەوە، هێرشەکە لە کاتی یارییەکەی تیپەکە لەگەڵ هاوتاکەی زاخۆ ڕوویداوە، کە هاندەرانی یانە میوانەکە پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە هێرشیان کردووەتە سەر یاریزانانی شورتە.


 ئاماژەی بەوەشکرد، هاندەران بە توندوتیژی هێرشیان کردە سەر یاریزانە ناوخۆیی و پیشەگەرەکان، لە ئەنجامدا پێکانێکی سەختی لێکەوتەوە، لەنێویاندا پێکانەکەی یاریزان حەسەن عەلی.

 ئەلیاسری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێزە ئەمنییەی کە ئەرکی پاراستنی هۆڵی یارییەکانی پێسپێردراوە، نەیتوانیوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات، چونکە هاندەران بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر بەردەوام بوون لە گەمارۆدانی یاریزانەکان بەبێ دەستوەردانی کاریگەر.


 جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیدارەی یانەکە بانگەوازی بۆ پارێزگاری دهوک و یەکێتی تۆپی باسکە کرد بێ سوود، ئاماژەی بەوەشکرد کە وەڵامی سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ ئەوە بووە کە لەڕێگەی هێزێکی ئەمنی تایبەتەوە دەرچوونی یاریزانەکان مسۆگەر بکرێت.


PM:04:14:10/01/2024