وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپەیمانەکانی بۆسه‌ر حوسییه‌كان" هێرشەکان پێشێلکاری یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانه".
ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئەمڕۆ هەینی ١٢ی کانوونی دووەم رایگه‌یاند" به توندی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپەیمانەکانی بۆسه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته سه‌ركۆنه ده‌كەین".
دەشڵێت" هێرشەکان نادادپه‌روه‌رانه‌ن و پێشێلكردنی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییەکانن".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند پێگەیەکی حوسییەکان لە یەمەن کەوتنە بەر هێرشی ئاسمانی کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە کراونە ئامانج.