ماوەیەک لەمەوبەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی، دڵشاد گەرمیانی هەوڵێکی دا بۆ ئازادکردنی دیلەکانی پێشمەرگە لەلای چەکدارانی داعش، بەڵام هەوڵەکەی وەک خۆی رایگەیاند بێ ئەنجام بوو، رێکخراوی داعش بەفەرمی وەڵامی ئەو داوایەی ناوبراو دەداتەوە.
لەوەڵامەکەی داعشدا کە لە ٥ خاڵ پێکهاتووە، لە خاڵێكیاندا هاتووە" به‌راستی جێگه‌ی خۆشحاڵی نیه تۆ به‌و مێژوه پاكه‌وه ببیته نوێنه‌ری حكومه‌تێكی عه‌لمانی سته‌مكارو هاوبه‌شی سه‌لیب وجوه‌كان".
هەرەوەها لەبرگەیەکی تری وەڵامەکەی داعشدا کە لە ماڵپەڕی دووربین بڵاوکراوەتەوە، هاتووە" ئێمه له‌ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ت وسه‌ردانه‌كانت بۆ هه‌ولێر ئاگادارین وبه‌ته‌واوی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه‌شته‌وه له‌هه‌وڵدانه‌كانت كۆڵیوینه‌ته‌وه, تابه‌ته‌واوه‌تی بزانین جه‌نابت چی ئامانجێكت هه‌یه. به‌ڵام دوای پێداچونه‌وه به‌باشمان نه‌زانی ئه‌و كاته وه‌ڵامت بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه".
دڵشاد گەرمیانی ٣ ی ئەیلول دەستی کرد بەهەوڵێک بۆ ئازادکردنی ئەو پێشمەرگانەی کەلەلای داعش دەستگیرکراون، پاش هەوڵێکی زۆر بۆ ئەوەی لەگەڵ وەفدێکدا بچنە ناوچەکانی داعش، بەڵام لەم هەوڵەدا سەرکەوتوو نەبوو و دواتر رەگەیاندێکی بڵاوکردەوە.
تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ ئەم وەڵامەی داعش نەداوەتەوە کە ئایا " خاوەندارێتی ئەم وەڵام داعشە، یان ماڵپەرەکە خۆی نوسیویەتی. لەکاتێکدا ماڵپەرەکە سەر بە مەلا کرێکار سەرکردەی ناسراوی ئەنسار ئیسلامی پێشوووە".
وه‌ڵامێك بۆ حاجی دڵشاد گه‌رمیانی.........
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌رێز كاك حاجی دڵشاد
ئێمه له‌ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ت وسه‌ردانه‌كانت بۆ هه‌ولێر ئاگادارین وبه‌ته‌واوی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه‌شته‌وه له‌هه‌وڵدانه‌كانت كۆڵیوینه‌ته‌وه, تابه‌ته‌واوه‌تی بزانین جه‌نابت چی ئامانجێكت هه‌یه. به‌ڵام دوای پێداچونه‌وه به‌باشمان نه‌زانی ئه‌و كاته وه‌ڵامت بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه
1. تۆ كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری له‌دژایه‌تی كردنی حوكمی كوفر.
2. له‌و كاته‌دا گومانمان نه‌بو كه مورته‌ده‌كان له‌ناوت ئه‌به‌ن وتاوانه‌كه ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئێمه,كه‌ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه به‌خراپی ده‌شكایه‌وه‌و له‌ده‌ستدانی تۆ كه‌لێنه له‌نێو موجاهیدانی گه‌رمیاندا.
3. وه‌ڵام دانه‌وه‌مان به‌رازی بوون,خاڵی 2 بوو,به‌ڵام به‌نارازیی بون ده‌بوه شكانه‌وه‌ی جه‌نابت وهه‌وڵه‌كه‌ت,بۆیه پێمان باش بو بێده‌نگ بین.
4. به‌راستی جێگه‌ی خۆشحاڵی نیه تۆ به‌و مێژوه پاكه‌وه ببیته نوێنه‌ری حكومه‌تێكی عه‌لمانی سته‌مكارو هاوبه‌شی سه‌لیب وجوه‌كان.
5. هاتنی تۆ بۆ لای ئێمه جێگه‌ی شانازی بوو,وه‌بڕیاری پاراستنی تۆ‌و هه‌ر میوانێك كه‌به میوانی بێت له‌سه‌ر چاوه‌كانمانه,به‌ڵام ئه‌مه بۆ خۆی ده‌بویه گومان بۆ دوژمنانی ئیسلام,به‌شێكی تری تایبه‌ت كه ناتوانین بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
دەقی نامەکەی دەقی نوسینه‌كه‌ی دڵشاد گەرمیانی کە ٣ ی ئەیلول بۆ رای گشتی بڵاوکرایەوە
وەک هاوسۆزیەک لەگەڵ خانەوادەی پێشمەگە دیلەکان و هەوڵێک بۆ ڕزگارکردنیان ئەو پۆلە پێشمەرگەیەی کە دەستگیر کراون وەک لەگرتەیەکی ڤیدۆییدا بینیمان لەبەردەم هەڕەشەی مەرگدان ، پێویستیان بەهاوکاری و بەدەمەوە چوونی بەپەلەی هەموولایەک هەیە بەتایبەت ( سەرۆکایەتی هەرێم و دەسەڵات دار و خاوەن بڕیارەکانی ناو حکومەت) کە دەبێت بەجدی و دڵسۆزانە هەموو ڕێوشوێنێکی گونجاو و پێویست بگرنەبەر و هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ ئازاد کردن و ڕزگارکردنیان لەمەرگ ، بەتایبەت لەم کاتە هەستیارو ناسکەیاندا کە شەڕو پێکدادان و بوردمانی فڕۆکە جەنگیەکان بەردەوامەو ئەوانیش لەپاشەکشێدان ، ئەمەش ئەگەر ی کوشتن و لەناو بردنی دیلەکان زیاتر دەکات.
پێشنیار دەکەم بەپەلەو بێ دواکەوتن لیژنەیەک لە کۆمەڵە مەلایەکی بێ لایەنی خەم خۆری بەغیرەت پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی بچنە هانایانەوەو سەردانی لایەنی بەرنبەر بکەن و دانوستانیان لەگەڵ بکەن و هەوڵی ئازادکردنیان بدەن بەهەر نرخێک بێ ،
منیش بەش بەحاڵی خۆم ئەگەر بەپێویست زانراو ڕەزامەندی م عەلی باپیری لەسەر بوو ئامادەم لەگەڵیان بچمە هەرجێگاو هەرشوێنێکی مەترسیدار بەمەبەستی ئەو کارە خێرەو ڕزگارکردنیان.
دڵشاد گەرمیانی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی