بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی هەرێمی گرتووەتەوە ڕێگای سماقوڵی نێوان (هەولێر – سلێمانی ) بەشێوەیەکی کاتی داخرا.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە" بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی شاری هەولێر و ناوچەکەی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی گلدانەوەی ئاوێکی زۆر لە بەنداوی گۆمەسپان و زیادبوونی لە ماوەکانی داھاتوودا کە بەشێوەیەکی کاتی ئاو رێگاکە دابپۆشێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆشداری بە ھاوڵاتییان و شوفێران دەدەن کە ئەو ڕێگایە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت و دەتوانن ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ھەولێر لە ڕێگاکە ئامادەییان ھەیە بۆ پاراستنی سەلامەتی ھاوڵاتییان.