شانۆشی تاقیكردەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی لیندزی لوهان بۆ یەكە م جار نواندن لەسەر شانۆ تاقیدەكاتەوە.
لیندزی لۆهان لە شاری لەندە بەشداری شانۆگەری SPEED THE PLOW دەكات كە یەكێكە لە نوسینەكانی نوسەری ناودار دیڤید مامیت و چیرۆكێكی گاڵتەجاری هەیە.
لەكاتی پێشكەشكردنی شانۆگەرییەكەدا كە ماوەكەی 85 خولەك بوو، لۆهان بەشێمی لە تێكستی ڕۆڵەكەی بیردەچێتەوە، بەڵام دەتوانێت بەسەر ئەو كێشەیەدا زاڵبێت و تواناكانی خۆی لە شانۆگەرییەكەدا دەربخات.
لیندزی لۆهانی تەمەن 28 ساڵ یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەستێرەكانی جیهان بەردەوام بەهۆی زۆری كێشەكانییەوە دەبێتە سەردێڕ و مانشێتی دەزگا ڕاگەیاندنەكان.







PM:01:21:07/10/2014