گۆرانیبێژی ناسراوی کورد پەرواز حسێن نوێترین وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی بینەرەکانی.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەرواز چەند وێنەیەکی نوێی خۆی و ڤیدیۆی بڵاوکردەوە و بۆتە مایەی سەرسامبوونی بەشێک لە هەوادارەکانی.
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانیە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.