ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن" به هه‌وڵی به‌رده‌وام گه‌یشتینه ترۆپكی سه‌ركه‌وتن و ئاسۆی پێدانی مژده‌ی كۆتایی به هه‌مووان زۆر نزیكه"، دەشڵێن" بەردەوام دەیبن لە خۆپیشاندان تا هەموو مافەکانمان بەدەستدەهێنینەوە".
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی، ئەمشەو یەکشەممە له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند" تەنها له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕوامان به رێگه‌ی ناڕاست و ساخته‌كه‌ی ئه‌وان نه‌بوو له هه‌رێمی كوردستان كه حه‌ماقه‌تی كوردایه‌تیه، بڕوانن چۆن به هه‌وڵی به‌رده‌وام و سه‌ردانه چڕوپڕه‌كان و لۆبیكردنی به‌رده‌وام و سكاڵاكردنمان له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم له دادگای فیدڕاڵی چۆن گه‌یشتینه ترۆپكی سه‌ركه‌وتن و ئاسۆی پێدانی مژده‌ی كۆتایی به‌هه‌موان زۆر نزیك بۆته‌وه".