ئەحمەد تورک سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراوی کورد وازهێنانی خۆی لە کار و چالاکی سیاسی راگەیاند.
میدیاکانی نزیک لە (دەم پارتی) بڵاویانکردەوە" ئەحمەد تورک سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراوی باکوری کوردستان و سەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی مێردین، بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی مانگی ئاداری ئەمساڵ جارێکی دیکە خۆی کاندید ناکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی مێردین و کشانەوەی خۆی راگەیاندووە".
پێشتر ئەحمەد تورک رایگەیاندبوو" ئەگەر لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان نەتوانێت زۆرترین دەنگەکان بەدەستبهێنێت، ئەوا لە کاندیدبوون دەکشێتەوە و لە کاری سیاسییش دوور دەکەوێتەوە".
ئەحمەد تورک ساڵی ١٩٤٢ لە مێردین لە دایکبووە و سیاسەتمەدار و کەسایەتییەکی دیاری باکوری کوردستانە، لە ٢٠١١ بۆ ١٩٧٣ شەش خول پەرلەمانتار بووە، لە ١٩٩٠ پارتی رەنجی گەلان (هەپ)ی دامەزراندووە، لە ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٩ دووجار بە سەرۆکی شارەوانی مێردین هەڵبژێردراوە.