ئهمشهو دووشهممه ئاگرێكی گهوره له كارگهیهكی رۆنی عهربهت سەر بە پارێزگای سلێمانی كهوتهوه.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" کەمێک پێش ئێستا لە کارگەیەکی رۆن لە نزیک گوندی (دێ ڕەمەزان)ی سنووری ناحیەی عەربەت ئاگرێکی گەورە کەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
تائێستا هۆکاری ئاگرەکە و قەبارەی زیانەکانی ڕووداوەکە نەزانراوە.