نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا

ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی زێڕ یەک ئونسە بە ٢ هەزارو ٥٥ دۆلارە.

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر کە لە سەرتاسەری هەرێمدا پەیڕەو دەکرێت یەک ئۆنسی زێڕ بە ٢ هەزار و ٥٥ دۆلارە کە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزارو ٤٥٠ دینار هەژمار کراوە.

نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:

-یەک مسقاڵێک زێڕ عەیار ٢٤ بە ٥١١ هەزار دینارە.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٤٧١ هەزار دینارە.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٤٥٠ هەزار دینارە.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٩١ هەزار دینارە.

ئەم نرخە بە بەراورد بە نرخی زێڕ لە دوێنێدا گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.


PM:03:06:16/01/2024