وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت" دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەو هێرشە مووشەکییە بالستیانەی کە شەوی دووشەممەی ڕابردوو بۆسەر شاری هەولێر ئەنجامیدان، لە لایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، پێویستە پاڵپشتی نێودەوڵەتی عێراق بکرێت".
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێنی ئەمریکی) ڕایگەیاندووە" کاتێک گرژی لە نێوان واشنتۆن و تاران دروست دەبێت، عێراقییەکان باجەکەی دەدەن، شەڕەکەش لەسەر خاکی عێراق ڕوودەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا گرژی نێوان ئیسرائیلییەکان و ئێرانییەکان وایە، هەروەها بە هەمان شێوە و لەبەر ئەم هۆکارە ئێرانییەکان نایانەوێت، یان ناتوانن هێرشبکەنە سەر ئیسرائیل، پاشان بە دوای قوربانیدا دەگەڕێن لە دەوروبەر و هێرشدەکەنە سەر هەولێر.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاندووە" ئێمە ئەو هێرشانە ئیدانە دەکەین و بە دەستدرێژی دەزانین دژی یاسا و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بۆیە ڕێوشوێنی جۆراوجۆرمان گرتەبەر، هەروەها چووینە ئەنجومەنی ئاسایش لە نیویۆرک".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا فوئاد حسێن لەبارەی ههڵوێستی وڵاتانی ئهندام له ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی سەبارەت بە سكاڵاكهی عێراق دژ به ئێران، وتی" پاڵپشتییهكی زۆر ههیه بۆ ههڵوێستی عێراق له دژی ئێران، ئێران له جیهان دابڕاوه، بۆیه ئهگهر عێراق بڕوات بۆ ئهنجوومهنی ئاسایش له كاتێكدا عێراق به هاوپهیمانی ئێران دادهنرێت، بهمهش كێشهیهكی گهوره له ناوخۆی تاران دروست دهكات".
دوێنێ سێشەممە دژی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر هەولێر کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی، عێراق سکاڵایەکی پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
هەروەها وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا بڵاویکردەوە" بەپێی دوو نامەی هاوشێوە سکاڵایان ئاراستەی هەردوو ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لە ڕێگەی نوێنەرایەتی هەمیشەی کۆماری عێراق لە نیویۆرک کە پشتڕاستیکردەوە، ئەم دەستدرێژییە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و یەکپارچەی خاک و ئاسایشی گەلی عێراقە".