ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە هەندێ کات دەگۆرێت بۆ ساماڵ، هەروەها خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.