سه‌فین دزه‌یی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ده‌ركه‌وت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كرانه پاساو بۆ هێرشه‌كه سه‌ر هه‌ولێر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه راست نیین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، سه‌فین دزه‌یی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای به‌شداریكردنی له پرسه‌ی پێشڕه‌و دزه‌یی ئامۆزایی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كه له هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدا، رایگه‌یاند، "ده‌ركه‌وت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه كرانه پاساو بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه و راست نیین، ئه‌وه‌ی رویدا كۆسپێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ولێر و غه‌درێكه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه‌ی ئێران "كردارێكی ترسنۆكانه‌یه و سوپاسی هه‌مو لایه‌كیش ده‌كه‌ین كه به‌شداریان له پرسه‌كه كردوه".
سه‌فین دزه‌یی وتیشی، "هه‌مو هه‌وڵێك ده‌درێت كه كۆتایی به هێرشه‌كان بهێنرێت و خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت هه‌ست به ئه‌مانه‌ت بكەن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به‌رپرسیارێتی هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوانه به‌تایبه‌تی حكومه‌تی فیدڕاڵی، ئومێده‌وارین ئه‌م هێرشانه دواجار بێت و هیوادارین وڵاتانی ناوچه‌كه رامان نه‌كێشنه ناو ئه‌و ململانێیه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا بانگهێشتی كونسوڵی ئێران له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، سه‌فین دزه‌یی وتی، "من دوێنێ له گه‌ڕاومه‌ته‌وه له داڤۆس و یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانیم ده‌كرد و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌روی خۆم ده‌كه‌م".
شه‌وی دوشه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین موشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد و به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبون و شەش هاوڵاتی دیکەش برینداربون.