کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی رەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی هەینی ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٤ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ١٥ سیلیزی

کەرکوک : ١٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ :١٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان :١٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٣ پلەی سیلیزی



AM:10:37:18/01/2024