بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن و تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی".
هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، "داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکەین پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانە بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ".
رونیشیکردەوە، هەروەها وەک بەرچاو ڕوونیەک بۆ هەموو لایەک ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.