بەم هەینییە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبۆوە

ئێوارەی ئەمرۆ هەینی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا، ڕووی بەرزبونەوە کرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار  بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 

ڕۆژی پێنج شەمەش بانکی ناوەندی بڕی ٢١٥ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار و ٢٥١ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ٢٠٣ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار و ٢٥١ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ١٢ ملیۆن و ١٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 


PM:05:31:19/01/2024