ئەم ڤیدیۆیە بەکامێرای کەناڵێکی نزیکی داعش گیراوە، پێدەچێت کامێرامانەکەو چەکدارانی داعش لەگەڕەکێکی چواردەوری شاری کوبانی بن.
فڕۆکەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لەبنکەکانی داعش دەدەن لەنزیک ئەو گەڕەکە، گرتەکە رۆژی ٧ ی تشرینی یەکەم دابەزیوە، بەڵام پێدەچێت رۆژی پێشووتر گیرابێت کە ئەو دەمە داعش چووبووە ناو چەند گەڕەکێکی چوار دەوری شارەکەوە، بەڵام بەپێی لێدوانی یەپەگە ٧ی تشرینی یەکەم ئەو گەڕەکانە پاککرانەوە.