ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی کانوونی دووەم میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى کۆماری ئیسلامی ئێران كوژرانى سێ به‌رپرسى باڵاى سوپاى پاسدارانی راگه‌یاند.
ئاژانسى هه‌واڵى میهرى ئێرانى بڵاویکردەوە" بەهۆی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆسەر دیمەشقی پایتەختی سووریا سێ به‌رپرسى باڵاى سوپاى پاسداران كوژراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوان له كوژراوه‌كان بریتین له حاجى سادق ئومێد زاده، به‌رپرسى هه‌واڵگري فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و جێگره‌كه‌ى، بەڵام تا ئێستا ناسنامه‌ى كوژراوى سێیه‌م دیار نییه.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئیسرائیل له ڕێگه‌ى مووشه‌كه‌وه باڵه‌خانه‌یه‌كى نیشته‌جێبوونى چوار نهۆمی له گەڕەکی مەززە لە ڕۆژئاوای دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا كرده ئامانج.