لە راپرسیەکی ئەلکترۆنیدا کە لە هەژماری " سپی " میدیا ئەنجامی دراوە، بە رێژەی لە ٦٠% ی بەشداربووان بە " نەخێر " وەڵامی بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانیان داوەتەوە.
لە راپرسیەکەدا کە " سپی " لە هەژماری فەیسبووک ئەنجامی داوە، پرسیاری ئەوە کراوە: ژووری بازرگانی هەولێر داوا لە بازرگانان دەکات بایکۆتی بەرهەمی ئێرانی بکەن و هاوردەی نەکەن، تۆ وەک هاوڵاتییەک ئامادهیت كاڵای ئێرانی بایكۆت بكهیت؟ ٣٢٤ کەس بەشداریان لە راپرسیدا کردووە لەو ژمارەیە ١٩٧ بەشداربوو بە " نەخێر " وەڵامیان داوەتەوە کە رێژەکەی ٦٠% دەکات.
هەرچی ژمارەی ئەو بەشداربوانەی کە بە " بەڵێ " وەڵامیان داوەتەوە کە ئامادەن بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکەن ژمارەیان ١١٥ دەنگدەرە کە دەکاتە ٣٦% .
هەرچی ئەوانەی بڕیاری نەداوە ژمارەیان ١٢ کەسەو رێژەکەیان ٤% یە.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر شەو هەینی ١٩ی کانوونی دووەم لە رایگەیەندراوێکدا داوا لە سەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییان دەکات کە بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵاکانی ئێران بکەن و سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن.