نەتەوە یەکگرتووەکان: کورد بە ئازایانە بەرگری کوبانی دەکەن

‌نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان ستاڤان دیمستۆرا
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان ستاڤان دیمستۆرا رایگەیاند" کوردەکان لەکوبانی ئازایانە بەرگری لەخۆیان دەکەن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێگا نادات شاری کوبانی بەکەوێتە دەست چەتەکانی داعش".

دیمستۆرا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کەپێویستە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی چی لەدەستدێت بیکات بۆ ئەوەی کوبانی نەڕوخێت.
ئەو نوێنەرە تایبەتەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا بە بی بی سی راگەیاند" ئەگەرئەو شارە بشکێت و بکەوێتە دەست داعش کارەساتێکی مرۆیی گەورە روودەدات و مەترسی لەسەر تورکیاش دەبێت".

دی مستۆرا دەڵێت" کوبانی ئازایانە شەڕیان کرد، بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ تر بەرگە ناگرن، پێوستە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی هەر ئێستا بجوڵێت".

ئەم لێدوانەی دیومستۆرا دوای لێدوانەکەی ئەمرۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دێت کە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ناهێڵن کوبانی شکست بخوات، هەروەها دوای نامەکەی رۆژی ٧ ی تشرینیسکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کیمۆن دێت کە وتی فریای کوبانی بکەون.




AM:11:04:08/10/2014