خوێندنی باڵا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی دکتۆرا دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی خوێندکارانی دکتۆرا". 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندووە" بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی کرێی خوێندنی دکتۆرا بە شێوەی پارالێل بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دانەمەزراون و لە خوێندنی بەرایی زانکۆیی لە سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکانیان بوونە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت ئەو خوێندکارانە لە کرێی خوێندنی ماستەر سوودیان لە داشکاندن یاخود لێخۆشبوون نەبینیبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە پاڵپشت بە کۆنووسی دووەمی کۆبوونەوەی لیژنەی بڕگەکان بۆ پاشکۆی کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٢٣ تەوەری یەکەم، بڕگەی سێیەم ئەو بڕیارە دراوە. 


PM:10:01:21/01/2024