ماک هۆرتن مەلەوانی ئوسترالی وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند

ماک هۆرتن پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی ئوسترالیا وازهێنانی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی مەلەوانی ڕاگەیاند.

 هۆرتۆن لە لێدوانێکدا کە فیدراسیۆنی مەلەوانی ئوسترالیا بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: بەڕاستی حەزم دەکرد بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس بکەم، بەڵام خولیاکە لەوێ نەبوو، هەمیشە ویستم باشترینی خۆم نیشان بدەم، وە من ئەو جۆرە کەسە نیم کە ڕازی بم لەگەڵ بەشداریکردن، بۆیە ئەمە کاتێکی گونجاوە بۆ وازهێنان ".

 ئاماژەی بەوەشکردووە، هەستم بە شانازییەکی زۆر کرد کە نوێنەرایەتی ئوسترالیا بکەم و یەکپۆشی سەوز و زێڕین لەبەر بکەم تەنها هیوادارم ئوسترالیەکان بزانن کە من بێهیوام نەکردوون.

 هۆرتن تەمەن 27 ساڵ، لە ئۆڵۆمپیادی ڕیۆی 2016 لە پێشبڕکێی 400 مەتری ئازاد میدالیای زێڕی بەدەستهێنا، ئەمە جگە لەوەی لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ لە پێشبڕکێی 4 x 200 ئازاد دا میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.

 لە ساڵی 2019دا بە توندی ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە بەشداریکردنی مەلەوانی چینی سون یانگ لە پاڵەوانێتی جیهانی لە کۆریای باشوور، هەروەها ڕەتیکردەوە لەگەڵیدا لەسەر شانۆ بوەستێت.

 مەلەوانە چینییەکە سەرەڕای ئەوەی کەیسێکی بەردەوامی لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بۆ وەرزش سەبارەت بە لەناوبردنی نموونەکانی تاقیکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان  هەبوو، ئەمەش دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان لە ساڵی پێشوودا،پاشان دادگا سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرد بەهۆی دەستکاریکردنی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکانەوە.

 هۆرتۆن دەڵێت: "هیچ شتێکم نییە پەشیمان ببمەوە...تەنها لەوەی ساڵەکان بەو خێراییە تێپەڕین. مەلەکردن ژیانم بوو...و هەموو ئەو هاوڕێیەتی و پەیوەندییانەی کە دروستم کردبوو لە  میدالیای زێڕ گرنگتر بوون".


PM:02:12:22/01/2024