کەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و کاریگەری ئەم شەپۆلە بەفر و بارانە تا رۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە  ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەلاتی هەڕێم ( پارێزگای سلێمانی) لەگەل بەفر لە ناوچە شاخاویەکانی ئەم سنوورە لە کاتەکانی ئێوارە دابارین لاواز دەبێت ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.

خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما(٢-٣) پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی هەینی ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، بەهۆی هاتنی شەپۆڵێکی تر  بەفر و باران  کە سەرەتا دابارین  لە  ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم  و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە بەشێوەی نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاویەکانی ئەم ناوچانە پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەرتاسەری هەرێم، شایانی باسە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ رۆژی شەممە بەردوامی دەبێت.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکووری هەرێم  پارێزگای دهۆک بەرێژەیەکی بەرچاو (٣-٥ )  نزم دەبێتەوە بەجۆرێک لە ناوچە بەرزەکان لە سفری سیلیزی نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٠  پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٨ سیلیزی

کەرکوک : ١٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان :١٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ٨ پلەی سیلیزی



AM:10:45:25/01/2024