قوباد تاڵەبانی: دڵنیام زاڵ دەبین بەسەر سەرجەم ئەو هەڕەشانەی رووبەڕوومان دەبێتەوە

لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی، جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند" راستە كێشەمان زۆرە، كێشەی ئەمنی، ئابووری، مووچە، سیاسی بەڵام من دڵنیام ئێمە زاڵدەبین بەسەر ئەو كێشانەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، راستە ناتوانین وەك نەیارەكانمان بەهێزبین، بەڵام دەتوانین بەهێزتربین".

ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان و عیراق كۆڕ‌بەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی بە بەشداری ٣٠٠ میوانی تایبەت و كونسوڵی وڵاتان و خاوەنكارو وەبەرهێن، لەسلێمانی دەستیپێكرد، لە کۆڕبەندە كونسوڵی وڵاتان و نوێنەری حكومەت و ئەكادیمیستان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی و رێكخراوە ناحكومییەكان و مامۆستایانی زانكۆ ئامادەبوون، و لە كۆڕبەندەكەشدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند" خۆشحاڵم لە سلێمانی كۆبووینەتەوە، چونكە ئەم شارە هەمیشە پێشەنگی داهێنان و روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكان بووە".
 
جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێم ئەوەشی راگەیاند" راستە كێشەمان زۆرە، كێشەی ئەمنی، ئابووری، مووچە، سیاسی بەڵام من دڵنیام ئێمە زاڵدەبین بەسەر ئەو كێشانەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، راستە ناتوانین وەك نەیارەكانمان بەهێزبین، بەڵام دەتوانین بەهێزتربین". 
 
ئامانج لە كۆڕ‌بەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی، خستنەڕووی كێشەكان و چارەسەری داهێنەرانەیە، بەسوود وەرگرتن لەو داهێنانانەی كە لەلایەن گەنجانەوە دەخرێنەڕوو، لەهەمانكاتدا، جگە لەسوودی گشتی، كەسی داهێنەر سوود لەپڕۆژەكە لێوەردەگرێت پڕۆژەكەی دەبێتە راستی و كاری پێدەكرێت و خاوەن بیرۆكەكە دەبێتە خاوەنی پڕۆژەكە.



AM:11:34:25/01/2024