دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی کانوونی دووەم لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە هاوڵاتییەک بریندارکرا.
سهرچاوهیهكی ئاگادار له بەڕێوەبەراتی تهندروستی پارێزگای سلێمانی، کەمێک پێش ئێستا لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گرتی زەرگەتەی سلێمانی رووداوێكی تهقهكردن له نێوان دوو برادا ڕوویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بههۆی ڕووداوەکە كهسێکیان بریندارکراوە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.