بانكی ناوه‌ندی عێراقی له‌باره‌ی خراپ به‌كارهێنانی كارتی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنیه‌وه هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت،" كارته‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات خراپ به‌كارهێندراون بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر".
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، بانكی ناوه‌ندی عێراقی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆڵی چاودێری و ڕێكخستن له بانكی ناوه‌ندی عێراقی، له‌م دواییانه‌دا تێبینی ئه‌وه‌مان كردوه له ماوه‌ی كورتدا له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كارتی ئه‌لیكترۆنی خراپ به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی دارایی و بانكی و سه‌وداكارانی بانكی له كۆماری عێراقدا ده‌بێت و زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن راپۆرته‌كانی لایه‌نی ئاسایشی تایبه‌تمه‌ند و ڕێكاره‌كانی چاودێری بانكی ناوه‌ندی و فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر ئاشكرا كراوه".
ئاماژە بەوەشدراوە، ڕاپۆرته‌كان ده‌ریانخستوه كه كارتی بانكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارتی خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان به‌كارهێناوه، به‌م هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك كارتی بانكی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كراوه به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌پێی یاسای ژماره (٣٩)ی ساڵی ٢٠١٥ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر و ڕێنماییه‌كان كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌رچون، ڕه‌وانه‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه.
بانكی ناوه‌ندی عێراقی ڕاشیانگەیاند، " هەندێ لە پەیجەکان سه‌رنجی هاوڵاتیان ڕاده‌كێشن (به سودوه‌رگرتن له نه‌بونی هۆشیاری هاوڵاتی) بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كارته‌كانیان له به‌رامبه‌ر به‌ڵێندان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری كه ڕاست نین و هه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن".
بانكی ناوه‌ندی باسی لەوەشکرد، په‌رۆشین بۆ دابینكردنی هه‌موو ئامرازه گونجاوه‌كان به مه‌به‌ستی ئاسانكاری له كار و كرداره داراییه‌كان بۆ هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش واده‌كات یه‌كپارچه‌یی كار و كرداره داراییه‌كانی كه‌رتی دارایی عێراقی بپارێزێت.