لاپۆرتا جێگرەوەی چاڤی دیاری کرد

ڕاپۆرتێکی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەر ڕاهێنەری دڵخوازی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بۆ جێگرتنەوەی چاڤی لە بلاوگرانا.

 بەپێی زانیاری ڕادیۆی کادینا سێر، تیاگۆ مۆتا دڵخوازترین ڕاهێنەری لاپۆرتایە بۆ ئەوەی ببێتە جێنشینی چاڤی.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، چاڤی چێژ لە متمانەی ئیدارەی بارسا وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت لەو ئامانجانەی کە لە سەرەتای وەرزدا دانرابوون، ئەوا تیاگۆ مۆتا دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی یانەی کەتەلۆنی.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مۆتا لە ڕافا مارکێز ڕاهێنەری تیپی لاوانی بارسا باڵاترە و پاڵپشتییەکی زۆری دەستەی کارگێڕی هەیە.

 بەرشەلۆنە ماڵئاوایی لە جامی شا کرد و بە دۆڕاندنی بە ئەنجامی 4-2 بە ئەتلەتیک بلباو، هاوکات لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە ئەنجامی 4-1 بە ڕیال مەدریدی ڕکابەری دۆڕا.


PM:07:02:26/01/2024