پاش ئەوەی ئەیمەن حسێنی عێراقی لەیاری ئوردن کارتی سووری بەشێوەیەکی سەیر وەرگرت،چەند رۆژنامەیەکی بە ناوبانگی ئیسپانی و ئینگلیزی رەخنە لە ناوبژیوانە ئێرانیەکە عەلی رەزا دەگرن.
ڕۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی نوسیویەتی:
ئەیمەن حسێن هێرشبەری عێراقی بەهۆی ئاهەنگی سەیر و سەمەرەی چیمەنخواردنی دوای تۆمارکردنی گۆڵێک لە ئوردن لە جامی ئاسیا بە کارتی سوور دەرکرا.
رۆژنامەکە دەڵێت :" هەموو هاندەران بە هەڵسوکەوتی ناوبژیوان سەریان لێ شێواوە.
میدیاکانی ژاپۆنیش نوسیویانە:
پێکەنیناوییە لەسەر خواردنی چیمەن دەردەکرێت، ئەو یاریزانەی لە ژاپۆنی بردەوە بە هۆکاری سەیر و ناڕوون دەردەکرێیت.
رۆژنامەی ئاس دەڵێت:"
سەیرترین دەرکردنە لە مێژوودا: کرانە دەرەوەکەی ئەیمەن حسێن بەهۆی ئەوەی ھاوشێوەی خواردنی چیمەنی یاریگاکە ئاهەنگی گێڕا دەرکراوە.
ئاس دەڵێت:" ناوبژیوان کارتی زەردی دووەمی بە یاریزانە عێراقییەکە دا، بەهۆی ئەوەی ئاهەنگی بۆ گۆڵێکی کرد و وا خۆی نیشاندا کە چیمەنی یاریگاکە دەخوات.
ئەیمەن حسێنیش لە پێگە تایبەتەکانی خۆی دەڵێت:" داوای لێبوردنی قووڵی خۆم ئاراستەی گەلی عێراق دەکەم بۆ ئەو دۆڕانەی کە من هۆکاربووم".
" چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد کە دەربکرێم
3 خولەک پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە لە بردنەوە نزیک بووینەوە، زۆر زۆر دڵتەنگم و تا ئەم ساتە لە دۆڕانەکە تێنەگەیشتووم".