وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆ) ناسنامەی ئەو سێ سەربازەی بڵاوکردەوە کە شەوی ڕابردوو لە هێرشەکەی ئوردن کوژران، دەشڵێت" ژمارەی بریندارەکان بۆ (٤٠) کەس بەرزبوونەوەتەوە".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند" ولیەم جیرۆمی ریڤەرس تەمەن (٤٦) ساڵ، کێنێدی لەیدن ساندەرس (٢٤) ساڵە و بریۆنا ئەلێکسۆندەریا مۆفێتتەمەن (٢٣) ساڵان کە خەڵکی ویلایەتی جۆرجیان، دوێنێ لە ئەنجامی هێرشە درۆنییه‌كه‌ی دوێنێی گروپە چه‌كداره‌كان بۆسه‌ر بنكهكهیەکمان له سنوری ئوردن گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌ره‌ڕای كوژرانی ئەو سێ سه‌ربازە، ژماره‌ی برینداره‌كانیش بۆ (٤٠) سه‌رباز به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئێوارەی دوێنێ سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانیان لە باکوری رۆژهەڵاتی ئوردن نزیک سنووری سووریا.