پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئهمڕۆ ئاسمان بهگشتی نیمچه ههور دهبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات و ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، پێشبینی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمە بارانی کەم لە کاتەکانی شەودا هەیە، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان لە کاتی دابارین بەفربارینی دەبێت، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ (دوو تا سێ) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانیش لە کاتی جیا جیادا بەفر دەبارێت لە بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆکیش نمە باران دەبارێت، هەروەها خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت.