جۆبایدن: بڕیارم داوە کە چۆن وەڵامی هێرشی سەر هێزەکانمان لە ئۆردن بدەینەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت" بڕیارمانداوە لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی لە ئوردن".

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ - سێشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لەکاتی جێهێشتنی کۆشکی سپی رایگەیاند" پێویستمان بە شەڕێکی فراوانتر نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

بایدن بە تەواوی دیاری نەکرد کە ڕەنگە کارەکانی ئەمریکا چی بێت بەڵام، وتی"  کۆشکی سپی بەڵێنیدا کە وەڵامێکی زۆر بەرچاو بێت".

ئەم قسانە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوە کرد کە وەڵامدانەوەی ئەمریکا "یەکلاکەرەوە بووە" و بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە لە هێرشەکەی سەر بنکەی (تاوەر ٢٢) بەکارهاتووە "لە ئێران دروستکراوە".



PM:07:56:30/01/2024