حزبوڵا بەم شەوە رایگەیاند کە ئەمریکا هێرشکاتە سەری وەڵام ناداتەوە

میلیشیای حزبوڵای عێراقی رایگەیاند" ئەگەر ئەمریکا هێرشیش بکاتە سەریان ئێمە وەڵام نادەینەوە و ئەمەش لە بڕیارێکدا کە ئامانج لێی شەرمەزارنەکردنی حکومەتی عێراقە''.

حزبەڵای عێراقی کە گروپێکی میلیشیایی سەر بە عێراقن و بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر ئەمریکیکان رایگەیاند" ئەگەر ئەمریکا هێرشیش بکاتە سەریان ئێمە وەڵام نادەینەوە  و ئێران لەگەڵ ئەو هێڕشەدا نییە کە کردومانەتە سەر ئەمەریکییەکان".

لە درێژەی ئەو راگەیەندراوەی کە حزبوڵا بڵاویکردووەتەوە هاتووە" ئەوان نایانهەوێ هەڵوێستی حکومەتی عێراقی ( ئیحراج)  بکەن و سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕاگرتووە، ئەمەش لە بڕیارێکدا کە ئامانج لێی شەرمەزارنەکردنی حکومەتی عێراقە". 

هەروەها داوا لە چەکدارەکانی دەکات "بە شێوەیەکی کاتی لە پێگەی بەرگریدابن ئەگەر هەر کارێکی دوژمنکارانەی ئەمریکا بەرامبەریان ڕووبدات".

حزبوڵای لوبنانی خۆی رایگەیاندووە" کە بەرپرسە لە کوژرانی ٣ سەربازی ئەمریکی و بریندارکردنی ٣٤ سەربازی دیکە لە رۆژانی رابردوو لەسەر سنوورەکانی ئۆردن و سوریا". 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند" ڕەنگە ئەمریکا پەنا بۆ وەڵامدانەوەی قۆناغ بە قۆناغ بەرێت بەرامبەر ئەو هێرشەی کە بووە هۆی کوژرانی سێ ئەمەریکی کە لە ئوردن جێگیر بوون''.

کیربی ڕوونیکردەوە کە ڕەنگە وەڵامەکە چەندین کردار لەخۆبگرێت و یەک کردار نەبێت.

کیربی لە بەرنامەی ئایر فۆرس یەک لە کاتی بەرەو فلۆریدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند'' پێموایە دەتوانن چاوەڕێی وەڵامی گونجاومان بکەنەوە، ئەگەری ئەوە هەیە لەم حاڵەتەدا وەڵامێکی فرە قۆناغی ببینن، نەک تەنها یەک ڕێوشوێن، بەڵکو ڕەنگە چەندین ڕێوشوێنی هەبێت''.



PM:10:51:30/01/2024