داعش 2 هەزار قوتابخانە‌و خوێندنگا دەروخێنێت


وەزارەتی پەروەردەی عێراق راگەیاند كە چەكدارانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش تا ئێستا 3 هەزار خوێندنگایان لە 5 پارێزگای عێراق وێران كردوە.

بەپێی هەواڵێكی رادیۆ "حر"، وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند لەماوەی5 مانگی رابردوودا چەكدارانی داعش لەپارێزگاكانی ئەنبار، دیالە، سەڵاحەدین‌و كەركوك زیاتر لە 2 هەزار قوتابخانە‌و خوێندنگایان وێران كردوە.

لەمبارەەیوە "نایف سامر حسێن" بەڕێوەبەری پلاندان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند وێرانبوونی ئەم ژمارەیە لە خوێندنگاكان، خوێندنی توشی گرفتی جیدی كردوە.



PM:11:19:08/10/2014