نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی. 

پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوەوە لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٥٢ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩١ هەزار و ١٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٣٧ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٧٥٦ دینارە.


AM:09:35:31/01/2024