كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌فر و باران له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان دەبارێت".  

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران لە هەندێ ناوچەى شاخاوی هەیە، لە لوتکەی شاخا بەرزەکان دابارین بەشێوەى نمە باران و بەفر بە تێکەڵى دەبێت، لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە بەشى ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى دهۆک بارانبارین دەبێت و بەفریش لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان لە کاتەکانی بەیانى تا دوایینیوەرۆ لە زۆربەى کاتەکان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا شەپۆلێکى باران و بەفربارین درێژدەبێتەوە بۆسەر بەشەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم، کاریگەرى ئەو شەپۆلە لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەستپێدەکات تاکو ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر، بارانبارین لە ئێوارەدا لە گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کەرکوک تا  باکوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین بەشێوەى نمە باران و هەندێ کات تاوە بارانى مامناوەند دەبێت کە لە ئەنجامى  کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەر تەواوى زنجیرە چیا سنووریەکان و لوتکە و قەدپاڵى چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٦ – ٨) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لە شەودا بە نزیکەى (٢ - ٤) پلە نزمدەبنەوە.


PM:01:02:31/01/2024