٦١٨ ملیار دینارەکە خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم

داوەنیوەرۆ ئەمڕۆ چوار شەممە بانکی ناوەندی لقی بانکەکەیانی لە هەولێر ئاگادارکراردەوە کە بری ٦١٨ ملیار دینار بخاتە سەر بانکی هەرێم.

ئەمەش دوای مشتومڕێکی زۆر لە نێوان هەرێم و بەغدادا دێت کە نزیکی ٥٠ رۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاوبکرێتەوەو لە سبەی پێج شەممە دەستبەدابەشکردنی مووچە بکرێت.

دۆخی مووچەدانی هەرێم بەم شێوەیە دەمێنێتەوە، تا یاسای بودجەی عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە هەموار دەکرێتەوە.




PM:03:34:31/01/2024