بزانە خێزانی راهێنەری عێراق چی بەسەر هاتووە

خیسوس کاساس راهێنەری عێراق پاش دۆڕانەکەیان دژی ئوردن بۆ میدیاکانی ئیسپانیا قسەی کردووەو رایگەیاندووە دەگەڕێمەوە ئیسپانیا و بڕیاری مانەوە یان ڕۆشتنم بۆ ڕاهێنانی هەڵبژاردەی عێراق دەدەم، کە ئەمە لەکاتێکدایە لەکۆنگرەی پێشوو رایگەیاندبوو کە تا ٢٠٢٦گرێبەستی هەیەو دەمێنێتەوە.


خیسۆس کاساس دەڵێت:" حەوت کەسایەتی لە ئینستاگرام ئەکاونتێکیان هەیە و لە ڕاستیدا پێیان وایە ڕۆژنامەنووسن، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دەستیان کرد بە پرسیارکردنی شتی بێمانا، ئەوان بەدوای "ناوبانگ"دا دەگەڕان و بە بڵاوکردنەوەی ناوەکانیان لە میدیاکاندا بەدەستی بهێنن.


دەشڵێت" ئەوان دەیانەوێت وێنەی وڵاتێکی وەک عێراق لەکەدار بکەن، کە لەگەڵ ئێمەدا ڕەفتارێکی سەرسوڕهێنەری هەبوو، ئەوان کەمینەن، ڕەنگدانەوەیان نییە واقیعی گەلی عێراق نیە، بەڵام ناوی نیشتیمان لەگەڵ ئەم کارەکتەرانە پیسە، من لە ناوەڕاستی شەڕی ڕۆژنامەنووسان و سەندیکادام و ئەوانیش ئەمە دەقۆزنەوە، بۆ ئەوەی دەنگە دەنگ دروست بکەین، پاڵپشتییەکی زۆرمان وەرگرتووە لە یەکێتی و حکومەتەوە، تەنانەت لە زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیشەوە، هەزاران پەیامم پێگەیشتووە، لە جەماوەرەوە، زۆر عاشقی ئەم وڵاتەم.


لەکۆتایدا دەڵێت :" ئێمە دەگەڕێینەوە ئیسپانیا بۆ پشوو خێزانەکە کەمێک دڵەڕاوکێیان هەیە ئەمە شتێکی ئاساییە دەبێت باسی بکەین و لەگەڵ هاوسەر و کچەکەم ڕێکبکەوین ، لەگەڵ باوکم.پڕۆژەکە لە عێراق زۆر ورووژێنەرە، زۆرم خۆشدەوێت، هەموومان زۆر دڵخۆشین.. بەڵام دەبێت زۆر شت لەبەرچاو بگرین کە تەنها تۆپی پێ نییە، دەگەڕێمەوە بۆ ئیسپانیا و بڕیاری مانەوەم دەدەم یان نا یان جێهێشتن بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق!


AM:12:48:01/02/2024