کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین رووی لە هەرێم کردووە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن بەجۆرێک لە هەندێک لە ناوچەکان تا ژێر سفر دادەبەزێت.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە  ١ی شوباتی ٢٠٢٤  ئاسمان لە کاتەکانی بەیانى تا دوایی نیوەرۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو , لە ئێوارەدا شەپۆلێکى باران و بەفر بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم, کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەست پێدەکات تاکو ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر ".

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەگەری باران بارین لەسەنتەری پارێزگای هەولێر لەئێوارەدا لەهەندێ ناوچە هەیە , باران بارین لەگەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک تا باکوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین بەشێوەى نمە باران و هەندێ کات تاوە بارانى مامناوەند دەبێت . لە ئەنجامى  کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەر تەواوى زنجیرە چیا سنووریەکان و لووتکە و قەدپاڵى چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت. 

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ,بەڵام لە شەودا بە نزیکەى (٢-٤) پلە نزم دەبێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەى هەینی ٢ی شوباتی٢٠٢٤ کەشی ئاسمان سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت , لەئەنجامی کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردەی ڕووی لەناوچەکەمان دەکات لەکاتی باران بارین و ئەگەری بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەتایبەت ئەو شاخانەى بەرزیان لە (٢٠٠٠) مەتر زیاترە . پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین لەسنووری پاریزگای سلێمانی زیاتر بێت بەراورد بەناوچەکانی تر.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە  بەنزیکەی ٤ تـــــا ٦ پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ , وە لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٠ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٧  پلەى سیلیزى

دهۆک :  ٩ سیلیزى

کەرکوک : ٩ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :٥ پلەى سیلیزى

زاخۆ :٩ پلەى سیلیزى

گەرمیان :١٢ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٥- پلەی سیلیزی

سۆران: ٣ پلەی سیلیزی



AM:10:29:01/02/2024