وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەی هێزەکانی (٧٠٫٨٠)ی پێشمەرگە پەسەندکراو گەڕایەوە".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ئه‌مڕۆ دوای بڕینی رێكاره یاساییه‌كان خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢ و نه‌وڕۆزی ٢٠٢٣ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و خشته‌ی نه‌ورۆز و ئه‌یلولی هه‌ردوو ساڵه‌كانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢١، له‌گه‌ڵ خشته‌ی نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی (٧٠ و ٨٠)ی پێشمه‌رگه و پاشكۆی خشته‌كانی نه‌ورۆز و ئه‌یلولی ساڵه‌كانی (٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و نه‌ورۆزی ٢٠٢٢)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کە له‌لایه‌ن فه‌ریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه رێكاره ئیداری و كارگێرییه‌كانیان بۆ ده‌گرنه‌به‌ر".
سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووە" ئه‌مه نۆیه‌مین خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه كه كارمان له‌پێناو هه‌رچی زو گه‌ڕانه‌وه‌یان كردوه و هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی به زوترینكات خشته‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه ڕێچكه‌ی یاسایی خۆیان وه‌ربگرن".
ئەوەشی خستەڕوو، كار بۆ ته‌واوكردنی خشته‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كرێت و به‌پێی پێویست و له كاتێكی گونجاو‌دا، فه‌رمانی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت.