بەفربارین لە باکوری شاری سلێمانی دەستیپێکرد

ئەمشەو پێج شەممە لە زۆر ناوچەی باکوری شاری سلێمانی دەستی بە بەفرابرینێکی چڕ کرد، بەلآم تا ئێستا نەگەیشتۆتە سەنتەری شار.

پەیامنێری سلێمانی " سپی " ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە باکوری رۆژهەلآتی سلێمانی بەتایبەتی ناوچەکانی پێنجوێن و شارباژێڕ بەفربارین دەستیپێکرد.

هەروەها ئەمشەویش لە وێڵەدەرو ئەزمەڕ و گۆیژە بەفربارین بە چڕی دەستیپێکرد و ئێستا لەگەڕەکەکانی باکوری رۆژهەلآتی سلێمانی بەفر دەبارێت، بەلآم تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەگەیشتۆتە ناو سەنتەری شارەکە.

ئەمڕۆش کەشناسی بڵاویکردەوە" ئەم شەو بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات کاریگەری ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی (٤-٦) پلەی سیلیزی دادەبەزێت ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت".

هەروەها کەشناسی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لەگەڵ هاتنی ئەو بارستە هەوا ساردە باران بارین و بەفر بارین سەرجەمی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و ڕۆژهەلاتی هەرێم و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی لە کاتەکانی شەودا و کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی  دەبارێت ,لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەگەری نمە باران و ناوچە شاخاوییەکانی لە کاتی باران بەفر بارینی دەبێت وە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی  باکوورو باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک ئەگەری بەفر بارینی کەمی هەیە .





PM:09:59:01/02/2024