هێرشی تۆڵە سەندنەوەی ئەمەریکا دەستیپێکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا زنجیرەیەک هێرشی توندیان کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی لە سوریاو عێراق، فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەمەریکا رایانگەیاند " ٨٥ ئامانجیان لە عێراق و سوریا بۆردومان کردووە".

 فەرماندەیی ناوەندی ‌هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند" هێرشی ئاسمانییان له عێراق و سووریا بۆ سەر سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه میلیشیاکانی سەر به سوپای پاسدارانی ئێران ئه نجامدا".

هەروەها هاتووە " هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا زیاتر لە ٨٥ ئامانجیان بە ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە پێکاوە کە لە نێویاندا فڕۆکە بۆمب هاوێژە دوور مەوداکان لە ئەمریکاوە هەڵساون".

" لەو هێرشانەدا زیاتر لە ١٢٥ تەقەمەنی بە ڕێنمایی ورد بەکارهێنراون"( وەک فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاندووە).

فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا دەڵێن " ئەو دامەزراوانەی هێرشیان کرایە سەر بریتی بوون لە ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، ناوەندەکان، ناوەندەکانی هەواڵگری، بنکە مووشەکیەکان، کۆگاکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ، دامەزراوەی لۆجستیەکان، خەزێنەی دابینکردنی تەقەمەنی بۆ گروپە میلیشیاکان و سپۆنسەرەکانی سوپای پاسدارانیان کە ئاسانکارییان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کردووە".

ئەمە یەکەم هێرشی بەرفراوانی ئەمەریکایە بۆ سەر بنکە ئێرانی و میلیشیاکانیان لە سوریا و عێراق بەرامبەر کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی ٤٠ سەربازی تریان رۆژی ٢٨ ی کانوونی دووەم لە سنوری ئوردن لە رێگای فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە.



AM:12:59:03/02/2024