باران و بەفربارین بەردەوام دەبن

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری جیهانی کەشوهەوا، پێشبینی دەکات لە هەرێمی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکان لە دوو رۆژی داهاتوودا بەفر ببارێت و لە پێدەشتەکانیش بارانبارین بەردەوام بێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سبەی یەک شەممە و دوو شەممە لە سلێمانی لە پێدەشتەکان بارانببارێت، هەرچی لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانە بەفرببارێت، هەرچی پارێزگای هەولێر و دهۆکە تەنها دوو شەممە باران لەو دوو شارە دەبارێت و لە چیا بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمشەویش کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی چەند ناوچەیەکی راگەیاند کە بەمشێووەیەیە:

بارانی ١٢ کاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم:

هەولێر:  دڵۆپ دڵۆپ
دهۆك: ٢ ملم
كەركوك: دڵۆپ دڵۆپ
ئامێدی: ١ ملم
بامەرنی: ١،٤ ملم
دوكان: ٢،٤ ملم
حاجس ئۆمەران: ٣،٨ ملم




PM:10:56:03/02/2024