دوای بۆردومانی ئەمەریکا میلیشیاکان یەکەم هێرشیان دژی هێزەکانی ئەمەریکا ئەنجامدا

ئەمشەو ٤ ی شوبات چەندین تەقینەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆ لە دێرزور لە سوریا روویدا.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ کە سەرچاوەیەکی سەربەخۆی هەواڵە لە سوریا، کەمێک لەمەوبەر لە هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە کە چەندان تەقینەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆی باکور لە پاریزگای دێرزوور لە سوریا روویداوە.

زانیارییە سەرەتاییەکانی لە سۆسیال میدیای رۆژئاوای کوردستان، ئەو هەواڵەی روانگەی سوری پاشتڕاستدەکەنەوە و بەهێرشی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران هەژماری دەکەن لە دژی ئەم بنکەیە ئەنجامدرابێت کە ‌هێزە ئەمەریکییەکان تیایدا نیشتەجێن.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی نە حکومەتی سوریا و میلیشیاکان و هێزەکانی ئەمەریکا ئەم هەواڵەیان پشتڕاستنەکردۆتەوە.

شەوی رابردوو ئەمریکا لە رێگای گورزی ئاسمانی و لە رێگای مووشەکەوە ٨٥ بنکەی سوپای قودس و میلیشیا شیعەکانی عێراقیان کردە ئامانج و ٤٠ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.  



AM:12:15:04/02/2024