کەشناسی هەرێم: سبەینێ کاریگەری دابارین لاواز دەبێت

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ کاریگەری دابارین لاواز دەبێت کەشەکە سەقامگیر دەبێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە کاتەکانی دوایینیوەڕۆ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت وە بەفربارین لەناوچە شاخاوىیە بەرزەکان، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٦ – ٨)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی نمە باران وە بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبێت کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٦ – ٨) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک بەرزتردەبێت بە (٢ - ٣) پلە و لە ناوچەکانی تری هەرێم نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.


AM:10:39:05/02/2024