"وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌یشته كوبانی"
وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌فدی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه سنوری كۆبانی.
بەپێی هەواڵێكی پیوكه‌ی میدیا، كه له سنوری كۆبانی هاوڕێیه‌تی وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات رایگه‌یاند: دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا بۆ رێگه‌دان به تێپه‌ڕبوونیان بۆ سنووری كۆبانی كه‌مێك پێش ئێستا په‌رله‌مانتارانی كوردستان گه‌یشتنه شاری كوبانێ.
وتیشی: "له‌ئێستادا شه‌ڕوپێكدادانی سه‌خت له نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و تیرۆرستانی داعش له كوبانێ به‌رده‌وامه".
پیوكه‌ی میدیا ئه‌وه‌شی نووسیوه: بڕیاره وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كوبانێ و هاوڵاتیانی ئه‌و شاره كۆببنه‌وه بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌و داواكاریه‌كانیان بن.
ئه‌مه بۆجاری سێیه‌مه وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه سنووری كوبانێ، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه رێگریان لێده‌كرێت و ناهێڵدرێت بچنه شاره‌كه.
PM:03:43:09/10/2014