کەشناسی: باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمشەو سبەی تا نیوەرۆش لە زۆرێک لە شار و ناوچەکانی هەرێم باران ببارێت و لە چیا بەرزەکانیش بەفر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ئەمشەو دوو شەممە لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەم شەو نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت لەسەنتەری شاری هەولێر و دهۆک تا کاتەکانی بەرەبەیان بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت تاکاتەکانی نیوەڕۆ.

کەشناسی پێشبینیش دەکات کە لە باکوری و هەرێم تەمومژ و هەندێک ناوچەی جیا جیاکان دروستدەبن، هاوکات بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت.

رێژەی بارانی ١٢کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم کەشناسی بەم شێوەیە بڵاویکردوە:

هەولێر ٣ ملم
شەمامک ١،٥ ملم
پیرمام: ١٠ ملم
سلێمانی: ٢٤ ملم
چەمچەماڵ: ١١،٢ ملم
دهۆک: ٨،٣ ملم
زاخۆ: ٦،٩ ملم
ئاکرێ: ٦ ملم
ئامێدی: ٥ملم
بامەرنێ: ٨،٦ ملم
بازیان: ١٣،٢ ملم
دەربەندیخان: ٦،٢ملم 
دوکان: ٩،٢ ملم
هەڵەبجە: ٤،٨ ملم
هەڵشۆ: ١٨،٢ ملم
کەلار: ٣،٢ ملم
مانگیش: ١١،٨ ملم 
مەیدان: ١،٢ ملم
پێنجوێن: ٢٥ ملم
ماوەت: ٩ ملم 
کەرکووک: ٦،٢ ملم
خانەقین: ١،٢ ملم



PM:09:34:05/02/2024