پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ كهشوههوا ئاسایی دهبێتەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تەم و ئەگەرى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى نمە بارانى زیاترە، بە تایبەت لە دواىنیوەڕۆ لەگەڵ ئەگەرى بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان، هاوکات خێرای با (٥ – ١٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٦ – ٨)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەجێگیری دەمێننەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى تەم لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى دروستبوونى تەم زیاتر دەبێت و بەردەوامى دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٧ – ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.